رغد سەدام حسێن
794 جار بینراوە 23/6/2018 03:46 PM

كچەكەی سەدام حسێن لێدوانێك رەتدەكاتەوە



سنور ميديا

رەغد كچە گەورەی سەدام حسێن سەرۆكی لەسێدارەدراوی عیراق، لێدوانێكی رەتكردەوە كە پێشتر لە میدیاكاندا بە ناوی ئەوەوە بڵاوكرابۆوە سەبارەت بە مردنی عزەت دوری ئەمینداریی گشتی حزبی بەعسی قەدەغەكراو لە عیراق.

 

رغد سەدام حسێن لەبەیاننامەیەكیدا كە لەلایەن هەندێك میدیاوە بڵاوكراوەتەوە، رایگەیاندووە"ئاژانسێكی روسی هەواڵێكی هەڵبەستراوی لەبارەی مردنی دورییەوە بڵاوكردۆتەوە، و ئەویش لە هەندێك میدیای كینەلەدڵەوە وەریگرتووە كە بەردەوام دەیانەوێت ناوی رەغد سەدام حسێن لەڕێی هەندێك بابەتی درۆوە بێننە نێو ناوان".

 

رەغد لە بەیاننامەكەدا دەڵێت"ئەوەی ئاژانسەكە بڵاویكردۆتەوە هەرگیز راست نییە، لێدوانی لەو جۆرەم نەداوە و هەیسەم هەرەش پێشتر پارێزەری ئێمە بووە و ماوەیەكی زۆرە بریكاریی ئێمە نییە".

 

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە"رەغد هەموو ئەو هەواڵە درۆیانە رەتدەكاتەوە كە لەلایەن میدیاكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاودەكرێنەوە، هەر لێدوانێك یان هەواڵێك لەبارەی ئەوەوە بڵاوببێتەوە گەر بە دەنگ و وێنە لەلایەن خۆیەوە نەبوو بە درۆ دادەنرێت".

 

پێشتر میدیاكان هەواڵی مردنی عزەت دوری جێگری سەرۆكی پێشووی رژێمی بەعسیان لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی تونس بڵاوكردەوە، باسیان لەوەش كردبوو رەغد كچە گەورەی سەدام حسێن پرسەنامەی رەوانەی خانەوادەی دوری كردووە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure