موقتەدا سەدر
1015 جار بینراوە 21/6/2018 07:42 PM

موقتەدا سەدر هەڵوێستی خۆی لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ڕاگەیاند



سنور ميديا 

موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر و هاوپەیمانی سائیرون بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بە چاوەڕواننەکراو ناوبرد و داوای لە تەواوی عێراقییەکان کرد دانبەخۆدابگرن و ملکەچی یاسابن.

 

موقتەدا سەدر لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە دەسەڵاتی دادوەری کرد لە ژماردنی دەستیی دەنگەکاندا بێلایەن بێ و کاتێکی دیاریکراوی بۆ دابنێت، بۆئەوەی درێژەنەکێشێت.

 

ڕاشیگەیاند، ئەگەر ژماردنەوەی دەنگەکان درێژەبکێشێت بۆ مانگی حەوت، حکومەت پێویستە فراوانخوازی نەکات لە دەسەڵاتەکانی و بە یاساوە پابەندبێت، هەروەها بۆشایی دەستووری نەقۆزێتەوە.

 

هەروەها مەترسی نیشانداوە لەوەی پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان بە دەست ببێتە هۆی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن، بەوەش پرۆسەی دیموکراسی زیندەبەچاڵ دەکرێت.

 

داواشی لە لایەنەکان کرد هەنگاوبنێن بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی جددی لەپێناو دروستکردنی هاوپەیمانێتی گونجاو کە چاکسازی ڕاستەقینە ڕەچاوبکات.

 

هەروەها موقتەدا سەدر داوای لە هێزە ئەمنییەکان کردووە ئەم جۆرە بڕیارانە کاریگەرییان لەسەر دروستنەکات و بە وریاییەوە بمێننەوە، لەبەرئەوەی بە وتەی سەدر هێشتا عێراق لە مەترسیدایە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەو تانانەی ڕەتکردەوە، کە سەبارەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان پێشکەشکرابوون، هەروەها دادگا بڕیاریدا بە نادەستوریبوونی هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی دەرەوە و تایبەت.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure