بەرەی توركمانی
532 جار بینراوە 21/6/2018 03:03 PM

بەرەی توركمانی هه‌ڵوێستى له‌سه‌ر بڕيارى دادگايى فيدراڵى ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

بەرەی توركمانی عێراق پێشوازی لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەكات سەبارەت بەهەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەكان, و ڕاشى ده‌گه‌يه‌نن"ساختەكارییەكانی پارێزگای كەركوك ڕەتدەكاتەوە"

 

حەسەن تۆران، جێگری سەرۆكی بەرەی توركمانی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندوە،بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی سەركەوتنە بۆ ئیرادەی گەلی عێراق و ساختەكارییەكان ڕەتدەكاتەوە، هەربۆیە بەرەی توركمانی پێشوازی لێدەكات."

 

ئاماژەی بەوەشكردوە "بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی ساختەكارییەكانی پارێزگای كەركوك ڕەتدەكاتەوە كە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی مانگی ڕابردو ئەنجامدران."

 

هەروەها باسی لەوەشكردوە "ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی عێراق شۆڕشێكە بۆ ئابڕوبردنی ساختەكاران."

 

ئەوەش دوای ئەوەهات ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتنێكی لەسەرتانەكانی سەرۆك كۆمار وكۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لەسەر هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەكان ئەنجامدا وبڕیاریدا هەژماركردنەوەی دەنگەكان بەدەستی بەكارێكی یاسای و دەستوری لەقەڵەمدا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure