سەڵاحەدین بەهادین
539 جار بینراوە 21/6/2018 02:22 PM

سەڵاحەدین بەهادین له‌سه‌ر بڕيارى دادگايى فيدراڵى هه‌ڵوێستى خۆى ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، هیوادارین بڕیارەكانی ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنەكانی 12ی ئایارەوە جێگە بگرێت.

 

سەڵاحەدین بەهادین لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ لە شاری هەولێر رایگەیاند، "گزیكاری لەدەنگی تایبەتدا كراوەو بەپێی بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق دەنگەكان بە دەست هەژماردەكرێنەوە".

 

ئاماژەی بەوەشكرد، "لەگەڵ هێزە ئیسلاح خوازەكان بڕیارمانداوەو پێكەوە بین، چونكە تەحەدییەكان زۆرن".

 

سەڵاحەدین بەهادین ئەوەشی خستەڕوو، "گزیكاری لە دەنگدانی تایبەت و ئاوارەكاندا هەبووە، سەرەڕای ئەوەش دادگا داواكاری هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی رەتكردووەتەوە، بەڵام گرنگتر لە ئەوە هەژماركردنەوەی دەنگەكانە بە دەست".

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو هەروەها پابەندبوونی حزبەكەی بە بڕیارەكانی پەرلەمانەوە راگەیاند.

 

لەبارەی ژماردنەوەی دەنگەكانیش بەدەست سەڵاحەدین بەهادین وتی، "هیوادارین حیزبە سیاسیەكان چاوكراوەتربن و با ئەمجارەیان گزی كاری نەكرێت ئەو پشێوییەی كەلە كوردستاندا نراوەتەوە لەبەرژوەندی كەسدا نیە و نابێت تەنها لەبەر دوو كورسی یان زیاتر كوردستان بكریتە قوربانی".

 

سەڵاحەدین بەهادین وتیشی، "لەلای خۆمانەوە وەك یەكگرتوو ئامادەییمان دەبڕیوە كە هێزە ئیسلاح خوازەكان بەیەكەوە كاربكەن پێكەوە هەنگاوی جددی بنێین، ئێمە لەگەڵ ئەوەین كە هێزە ناڕازییەكان هەنگاوی جددی بنێین بۆدژایەتی گەندەڵی نەك كەسی تر".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure