دادگای فیدراڵی
512 جار بینراوە 21/6/2018 01:05 PM

یەكەم هەڵوێستی ئەندامێكی كۆمسیۆن لەبارەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی



سنور ميديا 

ئەندامێكی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ هەمواركردنەوەی سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەكان سەركەوتنێكی گەورەیە بۆ ویستی گەلی عێراق، كە ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەراندا رەتكردەوە.

 

سەعید كاكەیی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، "بەشانازیەوە پێشوازی دەكەم لە بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ هەمواركردنەوەی سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەكان، كە ئەوەش سەركەوتنێكی گەورەیە بۆ ویستی گەلی عێراق كە ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەراندا رەتكردەوە".

 

كاكەیی دەڵێت، "پێشتر رامانگەیاند ژماردنەوەو جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان یاساییە و بەڵگەو دۆكیومێنتی ئاشكرا هەیە، كە رێكاری نایاسایی گیراوەتەبەر و ساختەكاری لەلایەن زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیۆنەران ئەنجامدراوە".

 

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق كۆبووەوەو بڕیاریدا، دانیشتنی 6ی حوزەیرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پشتی بە پەیڕەوی ناوخۆ بەستووە بۆیە بڕیاری ژماردنی دەستی بۆ دەنگەكان دەستورییە.

 

سەعید كاكەیی وتیشی، "بەڕێوەبەرانی هەندێك لە نوسینگەكان ناپاكبوون بەتایبەتی نوسینگەكانی هەرێم و كەركوك و نەینەوا و ئەنبار و بەغدا و سەڵاحەدین".

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure