عه‌بادى
682 جار بینراوە 20/6/2018 10:59 PM

عه‌بادى له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانى ساخته‌رى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ په‌يامێك ده‌داته‌ دادگا



سنور ميديا 

سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق داوای له‌دادگای عێراق كرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌تبارن به‌ئه‌نجامدانی ساخته‌كاریی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12ی مانگی ڕابردوو، ده‌ستگیربكات.

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌و بانگێشته‌ی ئاراسته‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق كراوه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌، ئامانج لێی بنیاتنانی به‌رنامه‌یه‌كه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی عێراق.

 

عه‌بادی داوای له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرد، كه‌ له‌بابه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ڕێز له‌چوارچێوه‌ ده‌ستوورییه‌كانی عێراق بگرن، هاوكات داوای له‌دادگای عێراقیش كرد، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ربكات، كه‌ له‌ئه‌نجامدانی ساخته‌كاریی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق تێوه‌گلاون.

 

له‌باره‌ی كۆتایهاتنی ته‌مه‌نی حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانی عێراق عه‌بادی ڕایگه‌یاند، حكومه‌ت به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێت، تا یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراقه‌وه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure