سنور ميديا |
1516 جار بینراوە |
19/6/2018 04:21 PM |
|
له‌ڕووداوێكى دڵته‌زێندا پێنج كه‌س گيانيان له‌ده‌ست دا
سنور ميديا
پاش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه به‌هۆى وه‌رگه‌ڕانى ئۆتۆمبيلێكى جۆى ده‌بڵ قه‌مه‌ره پێنج هاوڵاتى گيانى له‌ده‌ستدا و هاوڵاتيه‌كيش برينداربوو.
به‌وته‌ى محه‌مه‌د فايه‌ق به‌رپرسى راگه‌ياندنى قائيمقامێتى خوورماتوو ,ڕووداوه‌كه له‌سه‌ر ڕێگاى گشتى كه‌ركوك _ به‌غداد نزيك بنكه‌ى پۆليسى ئينجانه‌ى كۆن بووه به‌هۆى تيژڕه‌ويه‌وه .
وتيشى " به‌وهۆيه‌وه پێنج هاوڵاتى به‌ناوه‌كانى " هبة فيصل عبدالامير / دانشتوى به‌غدا , و فراس وسام ئه‌حمد / دانشتوى به‌غدا , و عباس عبدالجبار نجم / دانشتوى كه‌ركوك , و عبدالله وسام ئه‌حمد / دانشتوى كه ركوك , و وسام ئه‌حمد كاظم " گيانيان له‌ده‌ست داوه و هاوڵاتيه‌كيش به‌ناوى " دانيا وسام ئه‌حمد " برينداربووه .