بارزانى و عه‌بادى
3553 جار بینراوە 19/6/2018 01:22 PM

عەبادی بە دوو بڕیار پارتی لە سەدر دوورخستەوە



سنور ميديا 

سەرچاوەیەكی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد كە بڕیارەكانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەربارەی هەرێمی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستانی لە رەوتی سەدر و لیستەكەی سائیرون و فەتح دوورخستەوە.

 

سەرچاوەكە بۆ بغداد الیوم روونیكردەوە، هەنگاوی كردنەوەی رێگای كەركوك- هەولێر و بەڵێنی وتەبێژەكەی حكومەتەكەی عەبادی سەعد حەدیسی بە بەردەوامی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەحاڵی بەردەوامی حكومەتەكەیدا، كارتەكانی تێكەڵكردن و دووبارە حساب كرایەوە، بەتایبەت لەگەڵ بوونی جوڵەی ئەمریكایی لە نێو هەرێم بە نوێنەرایەتی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق دۆگلاس سیلیمان و كونسوڵ و ژمارەیەك راوێژكاری دیكە.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی چوونەوە بۆ بەغدای بەشێوەی نیمچە كۆتایی یەكلاكردووەتەوە لەگەڵ راگەیاندنی چوونە پاڵی هاوپەیمانێتییەكەی سەدر و عامری، بەڵام هەنگاوەكانی عەبادی و جوڵەی ئەمریكاییەكان حسابەكانی دووبارەكردەوە جارێكی دیكە لەسەر سروشتی هاوپەیمانێتییەكانی ئایندە.

 

رۆژی شەممەی رابردوو عەبادی فەرمانی بە پۆلیسی فیدراڵی كرد بۆ كردنەوەی رێگای كەركوك- هەولێر دوای داخرانی بۆ ماوەی هەشت مانگ.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure