وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق |
220 جار بینراوە |
19/6/2018 01:11 PM |
|
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر بۆردومانه‌كه‌ى ئه‌لبوكه‌مال راگه‌یاند
سنور ميديا
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق به‌یاننامه‌یه‌كى له‌باره‌ى ئه‌و بۆردومانه‌وه راگه‌یاند كه دوێنێ ناوچه‌ى ئه‌لبوكه‌مالى نێوان سنورى عێراق وسوریاى گرته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى بزانرێت سه‌رچاوه‌ى ئه‌و بۆردومانه له كوێوه بووه‌و راشیگه‌یاند"ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره بۆردومانه ئاسمانیانه ده‌كه‌ین".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی حوزه‌یران، ئه‌حمه‌د مه‌حجوب، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ن كه كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له سنوری سوریا.
مه‌حجوب داواشی له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهانكردووه كه پشتیوانی ئه‌و هێزانه بكه‌ن كه له دژی داعش ده‌جه‌نگن.
ده‌شڵێت "پێویسته هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له نێوان هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی و ئه‌و هێزانه هه‌بێت كه له سنوره‌كانی سوریا و عێراق شه‌ڕی دژ به داعش ده‌كه‌ن".
وته‌بێژه‌كه جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، هه‌ر به ئامانجگرتنێكی ئه‌و چه‌كدارانه، پشتیوانیهكه بۆ داعش و هاوكاریكردنیانه بۆ درێژكردنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان سه‌ر له نوێ، پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانی وه‌ك سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی دژه تیرۆر به هاوكاری هێزه هاوپه‌یمانییه‌كان له‌ناوبران.