دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق
776 جار بینراوە 19/6/2018 12:51 PM

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان: كاتى بڕيار دارنى دادگاى فيداڵى ئاشكرا كرد



سنور ميديا

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند "بڕیارە دادگای باڵای فیدڕاڵی ڕۆژی پێنج شەمە دادبینی بۆ تانەكانی فواد معسومی سەرۆك كۆمارو پارتی دیمكراتی كوردستان و كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دیاریكرد".

 

ئەمین بەكر لە راگەیەندراوێكدا كە لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە، رایگەیاندووە "ئاساییە حزبێكی وەكو پارتی و هاوكات كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان كە پێی خزاوەتە چڵكاوی گەندەڵی وساختەكاری هەوڵ بدەن بەرگری لەتەزویرو ساختەكاری بكەن، ئاساییە كە ئەگەر یەكێتی وەكو حزب بەرگری لەساختەكاری و گەندەڵییەكانی خۆی بكات، بەڵام بۆ فواد معصوم كە خۆی دەزانێت بەم هەنگاوەی تروسكایی لەمێژویی خۆیدا ناهێڵێت بێجگە لەلۆمەو نەفرەتی مێژوو بۆ ئەمە دەكات".

 

دەشڵێت "ئایا تەنها لەبەر خاتری ئەوەی بەڵێنی خولێكی تری سەرۆك كۆماری پێدراوە؟. دەبێت گرنگی پۆستێك بەتایبەت لەوكۆتایی تەمەنەدا چی بێت كە بتكاتە جێگەی ڕەخنەی ئێستاو ئایندە".

 

راشیگەیاندووە "لەئێستادا هەموو ئەو هێزانەی كە لەڕێگەی تەزویرو ساختەوە كورسیان هێناوە شەڕێكی سەخت دەكەن ، تا ڕاستییەكان دەرنەكەون بۆ ئەمەش ئامادەی جێ بەجێكردنی هەموو ئەجێندایەكی دەوڵەتانن لەسەر حسابی بەرژەوەندی گەل و وڵات".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure