گه‌ريلا
749 جار بینراوە 18/6/2018 08:56 AM

هه‌په‌گه‌ ئه‌نجامى گورزى كوشنده‌ى له‌توركيا ئاشكرا كرد



سنور ميديا 

هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لە راگەیەندراوێكدا كوژرانی 20 سەربازی توركیا و گەریلایەكی لە شەڕ و تێكهەڵچوونەكان لە باكوری كوردستاندا راگەیاند.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

 

لە شەمزینان ٢ سەرباز كوژران

 

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا، هێزەكانمان لە ١٦ی حوزەیران\٢٦ی جۆزەردان دژی سوپای توركیای داگیركەر چالاكییان ئەنجامداوە.

 

كاتژمێر ٢ هێزەكانمان لە دژی یەكەیەكی سوپای توركیای داگیركەر لە گردی خیرەتای شەمزینانی جۆلەمێرگ چالاكییەكیان ئەنجامداوە. لەم چالاكییەدا ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە ٢ سەربازی دوژمن كوژراون. لە دوای چالاكییەكە هێزەكانی داگیركەر گردەكەیان جێهێشتووە و سەربازە كوژراو و بریندارەكانی خۆیشیان دواتر بە كۆپتەر گواستووەتەوە.

 

لە چەلێ ١٤ سەرباز كوژران

 

هێزەكانمان كاتژمێر ١٥ لە دژی سەربازانی داگیركەر لە خرێ خەرەگۆلێی سەر بە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ چالاكییەكیان ئەنجامداوە. لەم چالاكییەدا هێزەكانمان هێرشیان كردووەتە سەر سەنگەر و شوێنی حەوانەوەی دوژمن و ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە ١٤ سەربازی دوژمن كوژراون. لە دوای چالاكییەكە سوپای داگیركەر بە كۆپتەری كۆبرا مەیدانەكەیان بۆمباران كردووە و بە كۆپتەری سكۆرسكی سەربازە كوژراو و بریندارەكانی خۆیان هەڵگرتووەتەوە.

 

هێزەكانی یەژا ستار (یەكینەكانی ژنی ئازاد) لە نیوەڕۆدا دژی سەربازانی دوژمن لە گردی كۆردینەی سەر بە چەلێی جۆلەمێرگ چالاكییەكیان ئەنجامداوە. ڕوون نەبووەتەوە لەم چالاكییەدا چەند سەرباز كوژراون و بریندار بوون.

 

لە ئامەد ٤ سەرباز كوژران

لە ١١ی حوزەیران\٢١ی جۆزەردان كاتژمێر ١٧:٣٠ سوپای توركیای داگیركەر لە مەیدانی دێرخوستێی سەر بە ناوچەی لجەی ئامەد ئۆپەراسیۆنێكیان دەستپێكرد. هێزەكانمان لە دژی یەكەیەكی نهێنی چالاكییەكیان ئەنجامدا. لەم چالاكییەدا ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە ٤ سەرباز كوژراون. لە دوای چالاكییەكە هێزەكانی داگیركەر بە كۆپتەر بۆمبارانی هەرێمەكەیان كردووە و چەندین گوندنشینی دەرخوستێ-یان بە ئەشكەنجە دەستگیركردووە. سوپای توركیای داگیركەر هەمان ڕۆژ بەبێ ئەنجام پاشەكشەی بە ئۆپەراسیۆنەكە كردووە.

 

لە سێرت گەریلایەك شەهید بوو

 

لە ٧ی حوزەیران\١٧ی جۆزەردان لە مەیدانی مەمرای ناوچەی دهێی سێرت هێزەكانمان ڕووبەڕووی یەكینەیەكی شاراوەی سوپای توركیای داگیركەر بوونەتەوە و لەو شوێنە شەڕ ڕوویداوە. لە شەڕەكەدا هەڤاڵی ئێمە چەكدار قارەمانانە شەڕی كردووە و شەهید بووە. هەروەها هەڤاڵی ئێمە هەرەكۆل چراڤ (حاجی گۆكتاش) بە برینداری كەوتووەتە دەستی دوژمن و بە دیل گیراوە.

ناسنامەی هەڤاڵی شەهیدمان وەهایە:

 

ناسناو: چەكدار ئامەد
ناو و پاشناو: ئەمرا پۆڵات
شوێنی لەدایكبوون: ئامەد
ناوی دایك و باوك: ئەسما - محەمەد سەلیم
شوێن و كاتی شەهیدبوون: سێرت - ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٨

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure