سنور ميديا
133 جار بینراوە 18/6/2018 08:52 AM

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێگەیەکی سەربازی حکومەتی سوریای بۆردومانکردووە



سنور ميديا 

میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش پێگەیەکی سەربازی حکومەتیان لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بۆردومانکردووە و ئەمریکاش ڕەتیدەکاتەوە.

 

میدیای فەرمی حکومەتی سوریا لەزاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا پێگەیەکی سەربازیان لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەلبوکەماڵ بۆردومانکردووە و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەک کەس کوژراون و بریندار بوون.

 

هاوکات فەرماندەیەکی هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە پێدەچێت ئەمریکی بن پێگە سەربازییەکانی سوپای سوریا و هێزەکانی عێراقیان لە نێوان ئەلبوکەمال و تەنف بۆردومانکردووە.

 

بەڵام جۆش جەکویز وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، هیچیەک لە ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش هێرشیان نەکردووەتەوە ناوچەکانی نزیک ئەلبوکەمال.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure