فۆرمى ده‌نگدان
419 جار بینراوە 18/6/2018 08:38 AM

پەرلەمانتارێك: فشار خراوەتە سەر دەسەڵاتی دادوەری بۆ شاردنەوەی ساختەكارییەكان



سنور ميديا 

پەرلەمانتارێك ئاشكرایدەكات، هەندێك لایەنی سیاسی، فشار دەخەنە سەر دەسەڵاتی دادوەری بۆ شاردنەوەی ساختەكارییەكانی هەڵبژاردن.

 

رەحیم دەڕاجی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد، هەندێك لایەنی سیاسی، فشار دەخەنە سەر دەسەڵاتی دادوەری بە مەبەستی شاردنەوەی ئەدگارەكانی تاوانی ساختەكاری.

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران داواكارە پاڵپشتی دەسەڵاتی دادوەری بكرێت و، داواشیكرد عێراقییەكان وریابن لەوەی فێڵیان لێنەكرێت و ئیرادەیان زەوت نەكرێت.

 

وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە دوای ئەوە دێن، ئەنجومەنی نوێنەران كاری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی سپاردووە بە دەسەڵاتی دادوەری بە مەبەستی ژماردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردن بەدەست و دەرخستنی ساختەكارییەكان.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure