سوپايى توركيا
1191 جار بینراوە 16/6/2018 12:15 PM

پلان و ئامانجى توركيا بۆ گرتنه‌وه‌ى ئاو له‌عيراق ئاشكرا ده‌كرێت



سنور ميديا 

سەركردەیەكی كوتلەی دەوڵەتی یاسا ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند توركیا پێشێلی سەرجەم پەیماننامە نێونەتەوەییەكانی كردووە بەتایبەت لە پێوەندی دراوسێیەتی كە رەوشی نائاسایی عێراقی قۆستووەتەوە كە لە دوای رووخانی رژێمی پێشوو دروستبووە تا ئەمڕۆ، بۆیە ئاویش وەك كارتێكی فشار بۆ هەڵكوتانە سەر خاكی عێراق بەكاردەهێنێت.

 

مەنسوور بەعێجی لە بەیاننامەیەكدا روونیكردەوە، سەرمان سووڕ ماوە لە بێدەنگی حكومەت لەبەرامبەر ئەوەی توركیا پێی هەڵدەستێت لە دەستدرێژیكردنە سەر خاكی عێراق كە لە بڕینی ئاو و هەڵكوتانە سەرخاكی عێراق دەستیپێكردووە و لەسەر خاكی عێراق بینرا بە پاساوی راوەدوونانی پارتی كرێكارانی كوردستان، كە مافی ئەوەی نییە سەروەری عێراق پێشێل بكات، بەڵام جگە لە لێدوان جوڵەیەكی حكومەت نییە.

 

داواش دەكات هەڵوێستێكی یەكلاكەرەوە بەرامبەر ئەم زێدەڕۆییانەی توركیا بگیرێتەبەر و پێویستە توركیا بزانێت كە عێراق لاواز نییە، دەتوانێت بەرگری لە خۆی بكات كە خاكەكەی لە چەتەكانی داعش رزگار كرد ئاواش دەتوانێت خاكەكەی لە هەر دەستدرێژییەكی دەرەكی بپارێزێت.

 

ناوبراو داواشی لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران كرد كە بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرێت و هەڵوێست لە دژی توركیا نیشان بدات كە لەگەڵیدا نییە و رێگای پێنادات بۆ زێدەڕۆیی زۆرتر لە سەر خاكی عێراق .

 

دەشڵێت "پێویستە بێدەنگی زۆرتر نەنوێندرێت لەبەرامبەر توركیا جا لەبارەی ئاو یان دەستدرێژی بۆ سەر خاك بێت، چونكە توركیا هێڵە سوورەكانی بەزاندووە و ناكرێت عێراق زۆرتر بێدەنگ بێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure