سنور ميديا
453 جار بینراوە 16/6/2018 11:54 AM

دەستەی دەستپاکی عێراق لێکۆڵینەوە لە ١٤ بەرپرسی کۆمسیۆن دەکات



سنور ميديا 

بەهۆی‌ بونی گومان لەگرێبەستی كڕینی ئامێری ئەژماركردنی دەنگەكان، دەستەی دەستپاكی عێراق لێكۆڵینەوە لە ١٤ بەرپرسی كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دەكات.

 

ماڵپەری غه‌د پرێس له‌زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ بڵاویكردووەته‌وه‌ "دەستەی دەستپاكی عێراق دەستی بەلێكۆڵینەوە کردوە لە ١٤ بەرپرسی باڵای كۆمسیۆن، بەهۆی بونی گومان لەگرێبەستەكانی ئامێری ئەژماركردنی دەنگەكانی هەڵبژاردنەكەی ١٢ی ئایاری ئەمساڵ".

 

ئه‌م بریاره‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌شێك له‌قه‌واره‌ سیاسیه‌كانی‌ به‌شدار له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، گومانیان له‌ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ساخته‌كاریی به‌رچاو كراوه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.

 

هەفتەیەک لەمەوبەر، ریاز بەدران، سەرۆکى ئیدارەى هەڵبژاردن لە ئەنجومى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان دانی بەوەدا دا" نزیکەى ٨٠٠ هەزار فۆرمى پڕکراوە و پوچەڵ لەناو سندوقەکانى دەنگداندا" هەبووە، ئەو دانپێدانانە، دوای تێپەربوونی تەنها سێ رۆژ لە پەسەندکردنی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان و ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان دێت لەلایەن پەرلەمانی عێراق.

 

رێکەوتی ٦ی حوزەیران، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای هەژماركردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی ١٢ی ئایار بەدەست، به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ، ئه‌و مادده‌ یاساییه‌ى په‌سه‌ندكرد كه‌ ده‌بێت سه‌دا سەدی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست هه‌ژماربكرێته‌وه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure