دەزگای هەواڵگری سەربازی عێراق
699 جار بینراوە 16/6/2018 10:12 AM

دەزگای هەواڵگری سەربازی عێراق كێى ده‌ستگير كردوه‌ له‌سه‌ر داگيركردنى موسڵ له‌لايه‌ن داعشه‌وه‌ ؟



سنور ميديا

بەڕێوەبەرایەتی دەزگای هەواڵگری سەربازی عێراق ئاشکرایکرد، کەسێکیان دەستگیر کردووە، بەرپرسە لە دەستبەسەراگرتنی چەک و جبەخانەی هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەراگرتنی شاری موسڵ لەلایەن ڕێکخراوی داعشەوە.

 

لە بەیاننامەیەکدا هەواڵگری سەربازی بڵاویکردووەتەوە، مەفرەزەیەکی بەڕێوەبەرایەتی دەزگای هەواڵگری سەربازی لە فیرقەی ١٥، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی بۆ دەستگیرکردنی پاشماوەی چەکدارەکانی داعش، لەسەربنەمای زانیاری هەواڵگری ورد توانیویەتی یەکێک لە مەترسیدارترین "تیرۆریستەکان" دەستگیر بکات، کە لە ناوچەی هێڵی شەمەندەفەری موسڵ، لە یەکەمین ئەو کەسانە بووە کە دەستیگرتووە بەسەر چەک و جبەخانەی دەزگا ئەمنییەکانی دەوڵەت، کاتێک داعش هێرشی کردە سەر شاری موسڵ و داگیرکرد لە ساڵی ٢٠١٤دا.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستگیرکراوەکە داواکراوە بە گوێرەی مادەی ١٤ی تیرۆر.

 

ئەوە لە کاتێکدایە هێزە ئەمنییەکان ناوبەناو لە ناوچە جیاجیاکانی شاری موسڵ هەڵمەتی گەڕان و پشکنین ئەنجام دەدەن، بە مەبەستی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە لەلایەن دادگاوە داواکراون.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure