سوپايى توركيا
625 جار بینراوە 15/6/2018 09:24 AM

ئێران له‌سه‌ر پشتیوانی هێرشی توركیا ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات



سنور ميديا 

ئێران رەتیدەكاتەوە بەشداری ئۆپەراسیۆنی سەر قەندیل بكات و رایدەگەیەنێت پشتیوانی بەزاندنی سنوری عێراق ناكەین.

 

وتەبێژی دەستەی ئەركانی سوپای پاسداران، رایگەیاند: سەرجەم ئەو قسانەی لەزاری بەرپرسێكی باڵای توركیاوە بڵاوكراوەتەوە گوایە ئێران پشتیوانی هێرشی توركیا دەكات بۆسەر قەندیل، راست نین و ئێمە پشتیوانی هێرشیواناكەین.

 

عەمید ئەبولفەزل شكارچی، وتەبێژی دەستەی ئەركانی سوپای پاسدارانی ئێران، لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی رایگەیاند "كۆماری ئیسلامی سەرباری ئەوەی پشتیوانی هەر رێوشوێنێك دەكات دژ بە تیرۆر، بەڵام ئەنجامدانی هەڵمەتی سەربازی لەناو سنوری وڵاتێكی تردا بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لە حكومەتی شەرعی ئەو وڵاتە، بە رێوشوێنێكی نایاسایی دەزانێت"

 

ناوبراو وڵاتەكەی خۆشی بەیەكێك لە قوربانیەكانی دەستی تیرۆر دەزانێت و بەڵام هێرشی دەرەوەی سنوری وڵاتەكەی بە بێ مۆڵەت بە كارێكی خراپ و نایاسایی دەزانێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure