دەرباز محەمەد، |
771 جار بینراوە |
15/6/2018 01:48 AM |
|
دەرباز محەمەد: نهێنى پشت هەوڵەکانی پێکهێنانی هاوپەیمانی ئاشكرا دهكات
سنور ميديا
دەرباز محەمەد، وەزیری كۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایدەگەیهنێت، باسکردنی پێکهێنانی حکومەت و دروستکردنی هاوپەیمانییەکان لە ئێستادا تەنها بۆ تێپەڕاندنی ساختەکاریەكانی هەڵبژاردنە.
دەرباز محەمەد، بە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی ڕاگەیاندووە"باسكردنی دروستكردنی فراکسیۆنی پەرلەمانی و ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی، بۆ پێكهێنانی حكومەت لە ئێستادا، تەنها بۆ تێپەڕاندنی ساختەکارییەکانی هەڵبژاردنە، چونکە تا ئێستا ئەنجامی هەڵبژاردن بۆ دادگای فیدراڵی بەرز نەكراوەتەوە تا رەزامەندی لەسەر بدرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووه"بەپێی یاسا لە دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتارانەوە دەتوانرێت فراکسیۆن و هاوپەیمانی پێکبێت و ئەوەی روودەدات تەنها لێكتێگەیشتنی سەرەتاییە لە نێوان لایەنەکان".
وتهكانى دهرباز محهمهد له كاتێكدایه، له ئێستادا هاوپهیمانى له نێوان رهوتى سهدر و قهوارهى فهتح و حیكمه راگهیهندراوهو پارتى و یهكێتی-ش پشتیوانى خۆیان بۆ ئهو هاوپهیمانییه راگهیاندووه.