عه‌بادى
882 جار بینراوە 14/6/2018 07:02 PM

عه‌بادى په‌يامێكى گرنگى له‌باره‌ى ساخته‌كارى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرد له‌سه‌ر ئاستی باڵا به‌مه‌به‌ستی پاراستی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق كۆببنه‌وه‌.

 

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، "ڕووبه‌روی ئاڵنگاریی گه‌وره‌ بوینه‌ته‌وه‌ بۆ پاراستنی وڵات، به‌ڵام متمانه‌ هه‌یه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا".

 

حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێكهێنانی په‌رله‌مانی نوێی عێراق‌و پاشان دروستكردنی حكومه‌تی نوێی، ڕێگه‌چاره‌ی ده‌رچوونه‌ له‌كێشه‌كان.

 

عه‌بادی له‌په‌یامه‌كه‌یدا ڕه‌تیكرده‌وه‌ ڕێگه‌ به‌وه‌ بدرێت كه‌ ساخته‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن‌و یاریكردن به‌ئه‌نجامه‌كان ئاسان تێپه‌ڕبن.

 

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرد، "له‌پاش پشووی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌ر ئاستی باڵا بۆ پاراستنی نیشتمان‌و پڕۆسه‌ی سیاسی له‌عێراق كۆببنه‌وه‌".

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure