سنور ميديا
303 جار بینراوە 13/6/2018 05:53 PM

گەنجێك بە گوللـە دایكی برینداركرد



سنور ميديا

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ژنێك هێنراوەتە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار كە گوللەی بەركەوتووە، بەوتەی ژنەكە كوڕەكەی گوللـەی پێوەناوە.

 

لە راگەیەندراوێكدا عەلی جەمال قدوری ئاماژەی بەوەكردووە، "ئەمڕۆ ژنێك هێنراوەتە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار، كە بەهۆی بەركەوتنی گوللـەوە برینداربووە، بەوتەی ئەو ئافرەتە كوڕەكەی كە تەمەنی 21 ساڵەو نەخۆشی دەرونی هەیە گوللـەی پێوەناوەو بەرقاچی كەوتووە".

 

پۆلیس هەروەها دەڵێت، رووداوەكە لەكاتێكدابووە ویستوویانە چارەسەری دەرونی بە گەنجەكە بدەن، بەڵام گەنجەكە هەڵچووەو بەچەكی براكەی گوللـەیەكی پێوەناوە.

 

روونیشكراوەتەوە، لەئێستادا تۆمەتبارەكە لەلایەن بنكەی پۆلیسی ناحییەی ڕزگارییەوە دەستگیركراوەو بەپێی بەڵگەی پزیشكی تۆمەتبار نەخۆشی دەرونی هەیە و لەئێستاشدا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادە (٤٠٥) بەندكراوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure