هه‌په‌گه‌
1288 جار بینراوە 13/6/2018 11:40 AM

هه‌په‌گه‌ .. سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بڵاویكردەوە، لە جولەمێرگ و بازیدی ئاگری ئەفسەرێكی سوپای توركیا و 12 سەربازی دیكەی كوژران و لە گەڤەر گەریلایەك گیانی لەدەستداوە.

 

لەراگەیەندراوێكدا هەپەگە ئاماژەی بەوەكردووە، لە گەڤەر دوو سەرباز و پلەدارێكی سەربازی سوپای توركیا كوژران، هەروەها لە بازید ئۆتۆمبێلێكی سەربازی تێكشكێندراوەو 10 سەرباز كوژران.

 

دوای دوو ساڵ لە ئاگربەستی نێوان توركیا و PKK ، هاوینی 2015 شەڕ دەستیپێكردەوەو فڕۆكە جەنگییەكانی‌ توركیا دەستیانكردەوە بە بۆردومانی‌ ئاسمانی‌ بنكەو بارەگاكانی‌ پەكەكه.

 

دەستپێكردنەوەی‌ شەڕ دوای‌ كوژرانی‌ دوو پۆلیسی‌ توركیا هات لەپارێزگای‌ ئورفە كە پەكەكە بەرپرسیارێتی‌ خۆی‌ لەكوژرانیان راگەیاند لە تۆڵەی‌ تەقینەوەكەی‌ ناوچەی‌ سروچی‌ سەر سنوور كە گردبوونەوەیەكی‌ كوردەكانی‌ كردبووە ئامانج و بەهۆیەوە 32 كەس گیانیان لەدەستدا.

 

دوای‌ دەستپێكردنەوەی‌ شەڕ، توركیا ئۆپەراسیۆنی‌ سەربازی‌ لە زۆربەی‌ ناوچەكانی‌ باكووری‌ كوردستان دەستپێكردو تائێستاش ئۆپەراسیۆنەكان بەردەوامن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure