حه‌یده‌ر عه‌بادی
431 جار بینراوە 12/6/2018 10:40 PM

عه‌بادی له‌سه‌ر سوتانی سندوقه‌كانی ده‌نگدان چى وت ؟



سنور ميديا 

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ راپۆرته‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سوتانی سندوقه‌كانی ده‌نگدان له‌ ناوچه‌ی ره‌سافه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كاره‌كه‌ به‌ ئه‌نقسه‌ت بووه‌، لێدوانەکانی تورکیاش بۆ هێرشکردنە سەر قەندیل بە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن لەقەڵەم دەدات.

 

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق لە دوای كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی سازکرد و رایگه‌یاند: ئاگره‌كه‌ی كۆگاكانی ره‌سافه‌ به‌رپرسیارێتیی كۆمسیۆنه‌ و به‌پێی راپۆرته‌ سه‌ره‌تاییه‌كان دره‌كه‌وتوه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ به‌ ئه‌نقه‌ست بووه‌.

 

وتیشی: پلانێكی رێكخراو هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ وڵات به‌ره‌و نایار ئاراسته‌ بكرێت، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دواوه‌ نییه‌ و هه‌ڵبژاردن هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌، وتیشی كه‌ بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان و حكومه‌تدا نییه‌ و پێویسته‌ دادگا ئه‌و فه‌رمانه‌ ده‌ربكات.

 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا عه‌بادی پێشوازیی له‌ پابه‌ندبونی كوتله‌ سیاسییه‌كان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك ته‌نها به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بێت.

 

سه‌باره‌ت به‌ له‌شكركێشیی سوپای توركیا بۆ خاكی عیراق، عه‌بادی رایگه‌یاند كه‌ لێدوانی بەرپرسانی ئەنقەرە بۆ هێرشکردنەسەر پارتی کرێکارانی کوردستان لە قەندیل، بانگه‌شه‌ پڕوپاگەندەی هه‌ڵبژاردنه‌.

 

وتیشی: پێشتریش به‌رپرسانی توركیا باسیان له‌ ره‌وانه‌كردنی هێز بۆ شنگال كردوه‌، به‌ڵام راست نه‌بووه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure