ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق
474 جار بینراوە 12/6/2018 03:42 PM

ئەنجوومەنی دادوەری پابەندی بەجێبەجێكردنی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان راگەیاند



سنور ميديا 


ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق پابەندی خۆی بەجێبەجێكردنی یاسای ھەمواركراوی هەڵبژاردنەكانی عێراق راگەیاند، كە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە هەمواركراوە.

 

عەبدولسەتار بەیرەقدار وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، دادوەر فائیق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری پابەندی بە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق راگەیاندووە.

 

عەبدولسەتار بەیرەقدار راشیگەیاند، كە ئەنجوومەنی دادوەری دەستی بەكارەكانی خۆی بەكاركردن لەجێگەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كردووەو لەكارەكانیش بەردەوامدەبێت.

 

چوار شەممەی رابردوو پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی كردو بەپێی هەموارەكە ئەنجوومەنی دادوەری كارەكانی كۆمسیۆن رایی دەكات‌و ئەژماری دەستی دەنگەكانی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردوو دەكات.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure