سنور ميديا
5555 جار بینراوە 11/6/2018 02:13 PM

ده‌ستى پشت سوتانى سندوقه‌كانى ده‌نگدان ئاشكرا كرا



سنور ميديا

رۆژنامەی "العربی الجدید"، زانیاری نوێ‌ لەبارەی سووتانی ئەو كۆگایەی سندوقەكانی دەنگدان ئاشكراكرد، كە لەناوچەی رەسافەی بەغدا سوتا.

 

رۆژنامەكە لەراپۆرتێكدا ئاشكرایكردووە، كە هێزێكی چەكدار بەچەند سەعاتێك پێش لەئاگركەوتنەكە چوونەتە ئەو ناوەندەی سندوقەكانی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردوویان تێدا هەڵگیراوە.

 

هەروەها ئاشكرایكرد، كە ئەو هێزە چەكدارە فەرمانیان بەپاسەوانەكانی ناوەندەكە كردووە، ناوچەكە چۆڵبكەن‌و خۆیان پاسەوانی دەكەن، دوای ئەو رووداوە بەدوو سەعات، ناوەندەكە گڕی گرتووە.

 

ئێوارەی رۆژی یەك شەممە ناوەندێكی هەڵگرتنی سندوقەكانی دەنگدان لەبەغدا گڕیگرت، كە دەنگی ناوچەی رەسافەی بەغداو ئاوارەكان‌و هێزە ئەمنییەكانی تێدا بووە، كە بەزیاتر لە 3 ملیۆن دەنگ خەمڵێنراوە.

 

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە هێزەكە ژمارەیان زۆر بووەو لەرێگەی شكاندنی قوفڵی دەرگاكانی كۆگاكە چوونەتە ناو ناوەندەكەو گومان دەكرێت، هەر ئەو هێزەش هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە بن.

 

لەدوای رووداوەكە لایەنە پەیوەندیدارەكان لەوانە وەزارەتی ناوخۆ دەستییان بەلێكۆڵینەوە كردووەو تائێستا هیچ لایەنێك بەفەرمی تۆمەتبارنەكراوەو لێكۆڵینەوەكانیش بەردەوامی هەیە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure