سنور ميديا
959 جار بینراوە 11/6/2018 01:14 PM

“ئەگەر یەك سندوقیش نەمێنێت دەبێت دووبارە هەڵبژاردن بكرێتەوە”



سنور ميديا 

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سندوقەكانیش بسوتێنن لە لێپرسینەوە ڕزگارتان نابێت، چونكە دەرئەنجامی ڕاگەیەندراوی ئەلیكترۆنی بەپێی هەمواری سێهەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵوەشاوەتەوە.

 

ئەمین بەكر، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە هەژماری خۆی ڕایگەیاندووە، هەوڵدان بۆ سوتاندنی كۆگای سندوقەكانی دەنگدان، بێجگە لەسەلماندنی ئەو ڕاستیەی، كە ئێمە دەمانوت تەزویر و ساختەكاریەكان زۆر گەورەن، ڕۆژ بۆ ڕۆژ ساختەكاران بێزراوتر دەبن، زیاتر نیە.

 

دەشڵێت: "ئەوەی ڕوویداوە هیچ لەدەرئەنجامەكان ناگۆڕێت، چونكە بەپێی یاساكە تازە كۆتایی بەدەرئەنجامی ڕاگەیاندنی ئەلیكترۆنی هاتوە و ئەگەر یەك سندوقیش نەمێنێت دەبێت دوبارە هەڵبژاردن بكرێتەوە".

 

ئەمین بەكر ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هیچ لایەنێك و هاوڵاتێك بە فەڕزكردنی ئیرادەی تەزویر چیەكان بۆ هەڵبژادرنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕازی نابێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure