سنور ميديا
1108 جار بینراوە 10/6/2018 03:18 PM

ئەنجومەنى وەزیرانی عیراق له‌سه‌ر ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست و ده‌نگدانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات و ئاواره‌كان بڕيارى دا



سنور ميديا

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان و هەروەها هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی دەنگدانی دەرەوە و ئاوارەكانی پەسەند كرد.

 

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاندووە، راسپاردە و ئەنجامەكانی لیژنەی باڵای لێكۆڵینەوە لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بۆ دووبارە ژماردنەوەی دەستی دەنگەكانی هەڵبژاردن بەڕێژەیەك كەمتر نەبێت لە 5% لە سەرجەم ناوەندەكانی دەنگدان لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق پەسەند كرا.

 

سەبارەت بە دەنگی ئاوارەكان و دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات، حكومەتی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە "لیژنەی باڵای لێكۆڵینەوە لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن تێبینی كردووە لە دەنگدانی دەرەوەو ئاوارەكان پێشێلكاریی و ساختەكاری زۆر روون ئەنجامدراون بۆیە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی دەرەوە و ئاوارەكان هەڵوەشێندرانەوە".

 

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق روونیكردۆتەوە، دەزگاكانی هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی و دامەزراوە تایبەتەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ساختەكارەكان دەستگیردەكەن و رووبەڕووی دادگایان دەكەنەوە، داوا لە داواكاری گشتییش كراوە سكاڵا لەسەر ئەو كەسانە تۆمار بكات كە لە ئەنجامەكانی راپۆرتەكەدا ناویان هاتووە.

 

بڕیارەكانی حكومەتی عیراق لە كاتێكدایە په‌رله‌مانی‌ عیراقیش له‌ دانیشتنی رۆژی 5-6-2018 هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراقی‌ په‌سه‌ندكرد، به‌پێی‌ هه‌مواره‌كه‌ش سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ كۆمسیاران له‌ كاره‌كانیان راگیران له‌بری‌ ئه‌وان 9 دادوه‌ر كاره‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن، ده‌بێت 100%ی‌ ده‌نگه‌كانیش به‌ده‌ست جیابكرێنه‌وه و دەنگدانی تایبەتیشی هەڵوەشاندەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure