سنور ميديا
159 جار بینراوە 10/6/2018 03:11 PM

هه‌فته‌یه‌كى پڕ له‌ ڕووداوى تایبه‌ت به‌ كۆچبه‌ران



سنور ميديا _ هه‌ژارته‌ها

رێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى ڕایگه‌یاند له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌تا شه‌شى حوزه‌یران ، 33 هه‌زار و 400 كۆچبه‌ر له‌ڕێگه‌ى ده‌ریاى ناوه‌ڕاسته‌وه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ووڵاتانى ئه‌وروپا.


ڕاگه‌یاندنى ئه‌و ئاماره‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنى دوو كه‌سى به‌ڕه‌گه‌ز سورى به‌ تۆمه‌تى قاچاخچێتیكردن به‌ كۆچبه‌رانه‌وه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسى ئه‌ڵمانیه‌وه‌ و دادگایه‌كى ئوسترالیاش سزاى شه‌ش زیندانى به‌سه‌ر كه‌سێكدا سه‌پاند به‌ تاوانى هه‌وڵدان بۆ به‌ قاچاخبردنى خێزانێكى عێراقى له‌ ڕێگه‌ى به‌له‌مه‌وه‌ بۆ ئوسترالیا، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ حكومه‌تى ئوسترالیا سیاسه‌تى گرتن و دیپۆرتكردنه‌وه‌ى كۆچبه‌رانى ده‌ریایی قاچاخ پیاده‌ ده‌كات.


هاوكات ، ئاژانسى لێكۆڵینه‌وه‌ى فیداڵى پاكستان ده‌ستگیركردنى چوار قاچاخچى ڕاگه‌یاند كه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ ناردنى به‌ قاچاخى كۆچبه‌ران بۆ ده‌ره‌وه‌ى پاكستان. له‌ ئێرانیش ده‌ستگیركردنى باندێكى قاچاخچى له‌ شارى جویبارى ئه‌و ووڵاته‌ ڕاگه‌یه‌ندا كه‌ تاوانى ساخته‌كردنى پاسپۆرت و بازرگانیكردنیان به‌ مرۆڤه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌. به‌ ووته‌ى به‌رپرسى پۆلیسى جویبار، ده‌ستگیركردنى ئه‌و كه‌سانه‌ له‌پاش كۆكردنه‌وه‌ى یه‌ك مانگ زانیارى ئه‌منى بووه‌ له‌سه‌ر تاوانه‌كانى ئه‌و كه‌سانه‌.


رێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى ئامارى ئه‌و كۆچبه‌رانه‌شى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ و له‌ ڕێگاى ئه‌وروپادا بوونه‌ته‌ قوربانى و له‌ ده‌ریاكاندا خنكاون. به‌گوێره‌ى ئه‌و ئاماره‌ له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ ، 785 كۆچبه‌ر له‌ ئاوه‌كانى ده‌ریاى ناوه‌ڕاستدا خنكاون یان بێسه‌روشوێن بوون و 45 كۆچبه‌ریان له‌ سنورى ئاوه‌كانى نێوان یۆنان و توركیادا خنكاون یان بێسه‌روشوێن بوون.


جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌، له‌ كۆى ئه‌و سه‌دان قوربانییه‌ ، 125 كۆچبه‌ریان له‌ سه‌ره‌تاى چه‌ند ڕۆژى یه‌كه‌مى ئه‌م مانگه‌دا خنكاون.


سه‌رچاوه‌ : ئاژانسه‌كان

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure