سنور ميديا
8787 جار بینراوە 10/6/2018 01:45 AM

لە عیراق یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ئاشكراكرا



سنور ميديا 

مەرجەعێكی شیعەكانی عیراق یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ دیاری دەكات و ڕایدەگەیەنێت، كە ئێوارەی پێنج شەممە بەبێ‌ دوربین هیلالی مانگی شەوال دەبینرێت لە چەند ناوچەیەك.

 

كەمال حەیدەری، یەكێك لە مەرجەعە ئایینیەكانی شیعەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە 14-6-2018 هیلالی مانگی شەوال دەبینرێت.

 

ڕاشیگەیاندووە، "بەهۆی ئەوەی ئێوارەی پێنج شەممە مانگی شەوال دەبینرێت، ڕۆژی هەینی 15ی حوزەیران، یەكەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت".

 

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژنامەی كەشناسی و چاودێری فەلەكی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، كە شەوی چوار شەممە 13ی حوزەیران هیلالی مانگی شەوال لە كاتژمێر 10 و 43 خولەك بە كاتی بەغدا لەدایك دەبێت و ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە 14ی حوزەیران هیلالی مانگی شەوال هەڵدێت.

 

ئاشكراشی كردووە، ڕۆژی هەینی 15ی حوزەیران دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی شەوال و جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure