ڕه‌جەب تەیب ئەردۆغان
389 جار بینراوە 8/6/2018 12:56 PM

ئه‌ردۆغان هۆشدارى ده‌داته‌ عيراق له‌سه‌ر په‌كه‌كه‌



سنور ميديا 

ڕه‌جەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەگەر بەغدا گەریلاکانی پەکەکە لە قەندیل دەرنەکات، ئەوا هێرشی ئاسمانی دەکەنە سەر بنکە و بارەگاکانیان.

 

ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا بە سی ئێن ئێن تورکی راگەیاند: "تورکیا ئەگەری هەیە ئێوارەیەک لە هەر کاتێکدا هێرشی ئاسمانی بکاتە سەر قەندیل".

 

لێدوانە یەک لەدوای یەکەکانی بەرپرسانی ئەنقەرە ئاماژەی‌ نزیکبوونەوەی وادەی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی دەردەخەن بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە چیاکانی قەندیل، بەڵام کەجەکە بەدووری دەزانێت و دەڵێت بانگەشەی هەڵبژاردنە.

 

میدیاکان باس لەوە دەکەن سوپای تورکیا بە قوڵایی 25 کیلۆمەتر هاتووەتە ناوخۆیی خاکی هەرێمی کوردستانەوە.

 

بەرپرسانی بەغداش داوا لە تورکیا دەکەن رێز لە سەروەری خاکی عیراق بگرێت.

 

لە ماوەی رابردوودا گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان چەندجارێک رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە و دەیان سەربازی تورکیا کوژراون.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure