س
428 جار بینراوە 7/6/2018 02:34 PM

دەسەڵاتی دادوەری فەرمانی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی پەرلەمانی عێراق دەردەكات



سنور ميديا 

ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراق فه‌رمانیدا به‌ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانه‌وه‌.

 

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ عه‌بدولستار به‌یره‌قدار وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا چوار بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراقی له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی دوێنێی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ بریتین له‌:

 

1- ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو بانگهێشتده‌كرێن، بۆ دیاریكردنی ئه‌و ناوی ئه‌و 9 دادوه‌ره‌ی كه‌ به‌ كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران هه‌ڵبستن‌و سه‌رپه‌رشتی پڕۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی ئه‌و دادوه‌رانه‌ بۆ پارێزگاكان ڕاده‌سپێرێت.

 

2- لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌رۆكی داواكاری گشتی ‌و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ریی پێكدێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زوترین كات بچنه‌ نێو كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق‌و كاره‌كانیان به‌گوێره‌ی یاسا هه‌مواركراوه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبده‌ن، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كان بۆ پارێزگاریكردن له‌سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن بگرنه‌ ئه‌ستۆ.

 

3- به‌گوێره‌ی یاسا هه‌مواركراوه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن، كاری ده‌سته‌ی دادوه‌ری له‌باره‌ی سكاڵاكانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ده‌وه‌ستێت، تا ئه‌و كاته‌ی سكاڵای نوێ له‌باره‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستیی ده‌بن.

 

4- به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ستیاریی كاری ڕاسێردراوانی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی، دڵنیایی ده‌درێته‌ ڕای گشتی‌و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ كێبڕكێكاره‌كان، كه‌ ڕێگه‌ به‌هیچ لایه‌نێك نادرێت ده‌ستوه‌ردان یاخود هه‌وڵی كاریگه‌ریی دانان له‌سه‌ر ئه‌و دادوه‌رانه‌ هه‌بێت، كه‌ ڕاسپێردراون سه‌رپه‌رشتی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌ی ده‌ستیی له‌ئه‌ستۆ بگرن، هاوكات ژماره‌ ته‌له‌فۆنیی سه‌رجه‌م ئه‌و دادوه‌ر ‌و ئه‌ندامانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندی پێوه‌ نه‌كردن‌و كاریگه‌ریی دانه‌نان له‌سه‌ریان داده‌خرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure