سنور ميديا
701 جار بینراوە 6/6/2018 05:51 PM

په‌رله‌مانى عيراق بڕيارى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى دا له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌



سنور ميديا 

په‌ڕله‌مانى عێراق، ته‌واوى پرۆژه‌یاساى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنى به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ په‌سه‌ند كرد.

 

به‌پێى هه‌موار نوێیه‌كه‌، ده‌بێت له‌ سه‌رتاسه‌رى عێراق ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست هه‌ژماربكرێنه‌وه‌ و كۆمسیۆن له‌كار ده‌خرێت و ده‌سته‌یه‌كى دادوه‌رى كه‌ له‌ نۆ دادوه‌ر پێكدێن سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.

 

هاوكات پێشنیاره‌كانى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى په‌ڕله‌مان، بۆ به‌دواداچوونى راستییه‌كان كرایه‌ یاسا و ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ساخته‌كارییه‌كان بكرێت.

 

١٧٣په‌رله‌مانتار له‌ كۆبوونه‌وه‌ى په‌ڕله‌مانى عێراق ئاماده‌بوون كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ په‌سه‌ندكردنى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن، له‌ پێناو گێڕانه‌وه‌ى ده‌نگه‌ دزراوه‌كان.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure