فاتح یەڵدز
342 جار بینراوە 6/6/2018 02:28 PM

عيراق ئاگاداربووه‌ له‌ گرتنه‌وه‌ى ئاوى ديجله‌ پێشتر؟



سنور ميديا 

باڵیۆزى تورکیا لە عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەى ساڵێکە تەواوبوونى بەنداوى ئەلیسۆى بە عێراق ڕاگەیاندووە و بەهۆى نیگەرانییەکانیشەوە پڕکردنى بەنداوەکەیان بۆ حوزەیرانى داهاتوو دواخستووە.

 

فاتح یەڵدز ئاماژەى بەوە کرد، تورکیا هەمیشە کاریکردووە بۆ پاراستنى ئاو و بوارى بۆ هاریکارى نێوان تورکیا و عێراق هێشتووەتەوە.

 

جەختیشیکردەوە وڵاتەکەى هیچ هەنگاوێکى سەبارەت بە بەنداوى ئەلیسۆ بەبێ ڕاوێژ لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ نەناوە و لەکاتى سەردانى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە ساڵى ٢٠١٧ بۆ تورکیا تەواوبوونى دروستکردنى بەنداوەکە و دەستکردنیان بە پڕکردنی پێ ڕاگەیاندووە.

 

باڵیۆزى تورکیا لە عێراق باسى لەوەش کرد، هەرچەندە دواخستنى پڕکردنى بەنداوەکە بارگرانییە بۆ سەر تورکیا و سەرەڕاى پێویستییان بە وزەى کارەبا بەڵام بۆ ڕێزگرتنى گەلى عێراق ئاویان بەرداوەتەوە.

 

یەڵدز هەواڵى پڕبوونى بەنداوەکەى لە ماوەى پێنج ساڵدا بە ناڕاست ناوبرد و وتى لە ماوەى کەمتر لە ساڵێکدا پڕدەبێت و دابەزینى ئاستى ئاوى ڕووبارى دیجلەش پەیوەندى بە پڕبوونى بەنداوەکەوە نییە.

 

دوێنێش ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا ڕایگەیاند، دە ساڵ پێش ئێستا بەرپرسانى عێراقیان لە گرتنەوەى ئاوى دیجلە و دروستکردنى بەنداو ئاگادارکردووەتەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure