سنور ميديا
2861 جار بینراوە 6/6/2018 12:48 PM

ژمارەیەك بەرپرسی باڵای كۆمسیۆن ئامادەیی خۆیان بۆ دانپێدانانی "زانیاری زۆر هەستیار" راگەیاندووە



سنور ميديا 

كەناڵی ئەلشەرقییە لە زاری سەرچاوەیەكی باڵای ئاسایشی حكومەتی عێراق بڵاویكردەوە، ژمارەیەك لە بەرپرسانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە ئەنبار و سەڵاحەدین و كەركوك پەیوەندیان بەهێزەكانی ئاسایشی عێراقەوە كردووەو ئامادەیی خۆیان دەربڕیووە بۆ دانپێدانانی "زانیاری زۆر هەستیار" لەسەر هەڵبژاردنەكانی 12ی ئایار.

 

كەناڵەكە شەوی رابردوو رایگەیاند، ئەو بەرپرسانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە پارێزگاكانی ئەنبار و سەڵاحەدین و كەركوك ئەوەیان بە دەزگاكانی ئاسایش راگەیاندووە، كە "ئامادەن زانیاری و دانپێدانانی زۆر هەستیار لەسەر تێوەگلانی بەرپرسانی باڵای كۆمسیۆن ئاشكرا بكەن".

 

ئەو هەوڵەی بەپرسانی باڵای كۆمسیۆن لە ئەنبار و سەڵاحەدین و كەركوك دوای ئەو دێت كە لیژنەیەكی باڵای حكومەتی عێراق ئاشكرایكرد "یاریكردنی گەورەو مەترسیدار بە دەنگەكانەوە كرا لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 12ی ئایار".

 

ئەو بەرپسانەی كۆمسیۆن رایانگەیاندووە، "سەدان بەڵگەیان لایە كە لە دوا كاتژمێرەكانی كۆتایی هەڵبژاردندا ساختەكارییەكی بێشومان ئەنجامدراوە لە ئەنبار و سەڵاحەدین و كەركوك بەتایبەتیش لەناو ئاوارەكاندا".

 

12ی مانگی رابردوو، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، بەڵام هەندێك لە لایەنە سیاسیەكانی بەشدار لە پڕۆسەكە لە عێراق و هەرێم رایدەگەیەنن، بەهۆی دەستكاریكردنی دەنگەكانەوە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكە رەتدەكەنەوە.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure