سنور ميديا
814 جار بینراوە 5/6/2018 06:36 PM

حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد



سنور ميديا 

حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد، كه‌ گرنگترینیان هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌ك له‌ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی ئاواره‌كان‌و ڕه‌وه‌ندی عێراقیی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

 

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، بڕیاریدا به‌ په‌سه‌ندكردنى ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ راستییه‌كان له‌سه‌ر ساخته‌كارى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان پێى گه‌یشتبوو.

 

به‌پێى بڕیاره‌كانى حكومه‌تى عێراق، له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق لانى كه‌م سه‌دا ٥ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ستیى هه‌ژمارده‌كرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌نجامى ده‌نگدانى ده‌ره‌وه‌و ئاواره‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.

 

هه‌روه‌ها ده‌زگاى هه‌واڵگرى و وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى راسپێردراون كه‌ رێوشوێنى یاسایى بگرنه‌ به‌ر دژى ئه‌و كه‌سانه‌ى یارییان به‌ ئه‌نجامه‌كان كردووه‌.

 

هه‌روه‌ها راپۆرتى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ ئاڕاسته‌ى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ ده‌كرێت بۆ گرتنه‌ به‌رى رێوشوێنى یاسایى و هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه‌ ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌كرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure