دادگاى فیدراڵى عێراق
1472 جار بینراوە 4/6/2018 12:07 PM

دادگاى فیدراڵى دوا مۆڵه‌ت ده‌داته‌ حكومه‌تى هه‌رێم



سنور ميديا

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4ى حوزه‌یران دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق دوا مۆڵه‌تى داوه‌ته‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم و دانیشتنى تایبه‌تى به‌و دۆسیه‌یه‌ش دواخست.

 

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا دادگاى فیدراڵى عێراق بڕیاریدا كه‌ دانیشتنى تایبه‌تى دادگا به‌ دۆسیه‌ى تانه‌دان له‌ ده‌ستورى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ 27ى ئه‌م مانگه‌ دوابخات.

 

ئه‌یاس سامۆك وته‌بێژى دادگاى فیدراڵى راگه‌یاند" دادگا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجامداوه‌ بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و تانه‌یه‌ى كه‌ وه‌زیرى نه‌وتى حكومه‌تى ناوه‌ندى پێشكه‌شی كردووه‌ له‌دژى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و كه‌ركوك ".



وتیشى" نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى داوایكردووه‌ كه‌ دانیشتنكه‌ى دادگا دوابخرێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌یتوانیوه‌ وه‌ڵامى گونجاوى ده‌ست بكه‌وێت و دادگاش بڕیاریدا دوا مۆڵه‌تى پێبدات و 10 رۆژ پێش واده‌ى دانیشتنى داهاتوو وه‌ڵامه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌رنا پشت به‌و وه‌ڵامانه‌ نابه‌سترێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure