ئه‌ردۆغان
487 جار بینراوە 4/6/2018 11:40 AM

ئەردۆغان: دە ساڵ پێش ئێستا عێراقمان لە گرتنەوەى ئاوى دیجلە ئاگادارکردووەتەوە



سنور ميديا 

سەرۆک کۆمارى تورکیا رایگەیاند، دە ساڵ پێش ئێستا بەرپرسانى عێراقیان لە گرتنەوەى ئاوى دیجلە و دروستکردنى بەنداو ئاگادارکردووەتەوە.


رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهیچ شێوەیەک پاشگەز نابنەوە لە گرتنەوەى ئاوى رووبارى دیجلە و داواشى لە عێراق کرد رێز لە بڕیارى تورکیا و گەلەکەى بگرێت.

 

وتيشى ، ئەوان پێنج ساڵە چاوەڕوانى پڕبوونى بەنداوى ئیلسۆ دەکەن، دواى پڕبوونى جارێکى دیکە ئاوى رووبارەکە بەردەدەنەوە.

 

سەرۆک کۆمارى تورکیا ئەوەى خستەڕوو، دە ساڵ لەمەوبەر بەرپرسانى عێراقییان ئاگادار کردووەتەوە کە وڵاتەکەى ئاوى دیجلە دەگرێتەوە و پێویستە لە باکورەوە تا باشور بەنداو دروست بکەن، بەڵام بەرپرسانى عێراق هیچ شتێکیان نەکرد لەوبارەوەیە.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure