سنور ميديا
343 جار بینراوە 3/6/2018 11:54 PM

ئیندۆنیسا و ئوسترالیا ئۆپه‌راسیۆنێكى هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن



سنور ميديا 

هێزه‌كانى پاراستنى سنوره‌كانى ئوسترالیا به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى پاراستنى كه‌ناراوه‌كانى ئیندۆنیسیا و وه‌زاره‌تى كاروباره‌ ئاوییه‌كانى ئه‌و ووڵاته‌ ئۆپه‌راسیۆنێكى هاوبه‌شیان له‌ناو ده‌ریاى ته‌یمورى هاوبه‌شى نێوان ئه‌و دوو ووڵاته‌دا ئه‌نجامدا.


مه‌به‌ست له‌ ئه‌نجامدانى ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ش بۆ دیاریكردن و به‌ ئامانگرتنى هه‌ر چالاكییه‌كى نایاسایى ده‌ریایى بووه‌ له‌ نێوان سنوره‌ ئاوییه‌كانى ئه‌و دوو ووڵاته‌دا.


به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى فه‌رمى هێزه‌كانى پاراستنى سنوره‌كانى ئوسترالیا، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئه‌وه‌ نیشان ده‌دات كه‌ ئوسترالیا به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ شه‌ریكه‌ هاوبه‌شه‌كانى له‌سه‌ر ئاستى جیهان به‌به‌رده‌وامى ئاماده‌ییان هه‌یه‌ له‌و سنوره‌ ئاوییانه‌ى باكورى ئوسترالیا و هه‌میشه‌ به‌ ئاگان بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ى كاره‌ نایاساییه‌ ده‌ریاییه‌كان.


به‌رپرسێكى هێزه‌كانى پاراستنى سنوره‌ ئاوییه‌كانى ئوسترالیاش ده‌ڵێت ئه‌وان ئاگادارن كه‌ گروپه‌ تاوانكاره‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن كه‌ ده‌ریاكان به‌كاربهێنن بۆ خۆدزینه‌وه‌ له‌ چاودێرییه‌كانى ئه‌وان به‌ڵام به‌ به‌رده‌وامى زانیارییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیاندا به‌شده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى به‌گژداچوونه‌وه‌ى ئه‌و گروپانه‌.


هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌كاربوونى حكومه‌تى ئێستاى ئوسترالیاوه‌ ، ئوسترالیا سیاسه‌تى پاراستنى سنوره‌كانى توندتر كردووه‌ته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى ڕێگریكردن له‌ جموجۆڵه‌ نایاساییه‌ ده‌ریاییه‌كان.


سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌رى هه‌واڵى ئێی بى ئێس ، ماڵپه‌رى فه‌رمى ئاژانسى پاراستنى سنوره‌كانى ئوسترالیا

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure