سنور ميديا
1632 جار بینراوە 2/6/2018 01:58 PM

په‌رله‌مانى عيراق ئه‌مڕۆ هه‌نگاوێكى تر نا له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌



سنور ميديا 

پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ دا خوێندنەوەی دووەمی بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن کرد و تەنیا پەسەندکردنی ماوە كه‌ ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

 

ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و تیایدا خوێندنەوەی دووەمی بۆ هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان - ژمارە ٤٥ ساڵی ۲٠۱۳ کرد.

 

هاوکات دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ ڕۆژی چوارشەممە هەڵگیراو بڕیارە تیایدا پڕۆژە یاساکە پەسەند بکرێت.

 

دانیشتنەکەى پەرلەمانى عێراق درێژکراوەى دانیشتنى چوارشەممەى ڕابردوو بوو کە تیایدا خوێندنەوەى یەکەمی بۆ پڕۆژە یاساى هەموارى هەڵبژاردنەکان کرد.

 

بەپێى هەموارەکە کە تایبەتە بە ماددەى ٣٨ى یاساى هەڵبژاردنەکان ژمارە ٤٥ى ساڵى ٢٠١٣، کۆمسیۆن پابەند دەکرێت بەوەى دەنگەکانى هەڵبژاردن بە شێوەى دەستى هەژمار بکاتەوە.

 

پەرلەمانی عێراق لە یەکەم دانیشتنی نائاسایی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، بڕیاریدا لەسەدا ١٠ی ئەنجامەکان بەدەست بژمێردرێنەوە و ئەنجامی هەڵبژاردنی دەرەوەی عێراقیشی هەڵوەشاندەوە، بەڵام کۆمسیۆن ئەو بڕیارەی ڕەتکردەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure