هه‌ڵبژاردن
2352 جار بینراوە 29/5/2018 09:21 PM

پەرلەمان هەڵبژاردن هەڵدەوەشێنێتەوە و كۆمسیۆن لەكار لادەبات



سنور ميديا

لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە خەریكی ئامادەكردنی پڕۆژە یاسایەكن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و لادانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لەكارەكانیان.

 

ئیبتسام هاشم، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لیژنەی یاسایی و بە ڕاسپاردنی لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە دەستی كردووە بە ئامادەكردنی پڕۆژە یاسایەك بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمان.

 

ئاشكراشی كردووە، هەر لە پڕۆژە یاساكەدا لادانی كۆمسیۆنی بالای هەڵبژاردنەكان و دیاری كردنی كۆمسیۆنی نوێ‌ ئاماژەی پێ‌ كراوە.

 

وەك ئەو پەرلەمانتارە وتویەتی، "هەوڵ دەدرێت سبەینێ‌ خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاساكە بكرێت و هەفتەی داهاتوو پەسەند بكرێت و بەوەش دەبێتە یاسایەكی كارپێكراو و دەبێت هەمووان پابەندی بن، چونكە دەبێتە یاسا نەك بڕیار و كەس ناتوانێت ڕەتی بكاتەوە".

 

دوێنێ‌ دووشەممە لە كۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی عیراق، بڕیاردرا 10%ی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی 12ی ئایار، لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق بە دەست جیابكرێنەوە.

 

لە دانیشتنەكەی دوێنێدا 168پەرلەمانتار ئامادە بوون، ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر چەند دانیشتنێكی پەرلەمانی عیراق بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران شكستیهێنا لەوەی بتوانێت بڕیاربدات لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، كە زۆرێك لە لایەنەكان تانەیان لێی داوە و پێیان وایە ساختەكاری گەورەی تێدا كراوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure