سنور ميديا
1978 جار بینراوە 28/5/2018 02:48 PM

سێ سه‌ركرده‌ى باڵايى عيراق داوای دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنەكان دەكەن



سنور ميديا 

تادێت كاردانەوەكان لەسەر هەڵبژاردنەكانی عێراق زیاتر دەبێت و هەریەكە لە نوری مالیكی و ئەیاد عەلاوی و هادی عامری داوای دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنەكان دەكەن، هۆشیار زێباری و موقتەدا سەدریش رایدەگەێنن، دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنەكان "كارەساتی گەورە توشی عێراق دەكات".

 

جەعفەر موسەوی، وتەبێژی سەدر و هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دوبارەكردنەوەی هەڵبژاردنەكان بە مەترسی ناودەبەن و عەلاوی و عامری و مالیكیش جەخت دەكەنەوە لە بوونی ساختەكاری و داوادەكەن دەنگەكان هەژماربكرێنەوە یان هەڵبژاردن دوبارە بكرێتەوە.

 

لە نوێترین كاردانەوەدا دەربارەی داواكاری لایەنە سیاسیەكان بۆ دوبارەكردنەوە هەڵبژاردنەكان و هەژماركردنەوەی دەستیی دەنگەكان، جەعفەر موسەوی، وتەبێژی موقتەدا سەدر رایگەیاند، "بەهیچ شێوەیەك ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەسەڵاتی ئەوەی نییە گۆڕانكاری لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بكات یان هەڵبوەشێنێتەوە، ئەگەر هەر گۆڕانكاری و پێداچونەوەیەكیش پێویست بێت بكرێت لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ئەوە دەبێتە ئەركی دادگای فیدڕاڵی عێراق نەك ئەنجومەنی نوێنەران".



موسەوی وتوشیەتی، "هەر هەوڵێكی بۆ دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنەكان، بەلاڕێدابردنی ئەنجومەنە بۆ ئەنجمادانی كاری نایاسایی، ئەوەش وڵات تووشی ئاڵۆزی و كارەساتی سیاسی دەكات".

 

ئەو وتانەی موسەوی هاوكاتە لەگەڵ بۆچونەكانی هۆشیار زێباری، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا ڕایگەیاندبوو، "هەوڵێكی زۆر مەترسیدار لە ئارادایە بۆ دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران"، پێشیوایە بەو هەوڵە عێراق ڕوبەڕوی كارەسات دەكاتەوە و سەقامگیری وڵات دەكەوێتە مەترسیەوە.

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure