سنور ميديا
820 جار بینراوە 27/5/2018 01:22 PM

دواین هەڵوێستی دادگای فیدراڵی عێراق بۆ هەڵوەشانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن



سنور ميديا

دادگای فیدراڵی عێراق وەڵامی داواكارییەكان بۆ هەڵوەشانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی دایەوە.

 

ئەیاس سامۆك، وتەبێژی دادگای فیدراڵی ئەمڕۆ یەك شەممە بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو تێدا رایگەیاند، ئەنجوومەنی دادوەری دادگاكەیان دانیشتنی بۆ وەڵامی ئەو تانە ئەنجامداوە، كە داوای كردووە ئەنجامی هەڵبژاردن هەڵوەشێنرێتەوە.

 

ئەیاس سامۆك رایگەیاند، دادگاكەیان تایبەتمەندی‌و دەسەڵاتی ئەوەی نییە، كە ئەنجامی هەڵبژاردن هەڵوەشێنێتەوە، كە لایەنەكان بەبۆنەی ساختەكارییەوە سكاڵایان لەسەر تۆماركردووە.

 

وتەبێژی دادگاكە ئەوەشی راگەیاندووە، دادگای تێهەڵچوونەوەی عێراق دەبێت لەسەر بنەمای سكاڵاكان ئەو بڕیارە بدات، ئەوەش لەسەر بنەمای ئەو سكاڵایانەی لەكۆمسیۆن تۆماركراوە.

 

ئەمە لەكاتێكدایە، 12ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەچوو، بەشێك لەلایەنەكان ئەنجامی هەڵبژاردنەكە رەتدەكەنەوەو داوای هەڵوەشانەوەی دەكەن، ئەوەش بەبیانووی ئەوەی "ساختەكاری" تێدا كراوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure