ئه‌یاد عه‌لاوى
463 جار بینراوە 26/5/2018 01:55 PM

عه‌لاوى داواى لێپرسینه‌وه‌ى به‌په‌له‌ له‌ كۆمسیۆن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن ده‌كات



سنور ميديا

ئه‌یاد عه‌لاوى، داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌كات، به‌په‌له‌ دۆسیه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ بكاته‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاڕاسته‌ى كۆمسیۆن كراون و ده‌ڵێت، به‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر یاریكردن به‌ ده‌نگه‌كانه‌وه‌، ته‌نها ده‌رفه‌تى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى هێشتووه‌ته‌وه‌.

 

سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى وه‌ته‌نییه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، جارێكى دیكه‌ داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كردووه‌ و ده‌ڵێت، متمانه‌یان به‌ دادگا هه‌یه‌ سزاى ئه‌وانه‌بدات كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ ساخته‌كاریی و داوایكردووه‌، هه‌رچى زووه‌ دۆسیه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ دژى كۆمسیۆن بكرێته‌وه‌.

 

عه‌لاوى ده‌ڵێت"پرۆسه‌ى كڕین و فرۆشتنى ده‌نگ و سه‌فه‌قه‌ى ساخته‌كارى و سه‌رخستنى كاندیدێك له‌سه‌ر حسابى ئه‌وى دیكه‌، وه‌ بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ساخته‌كارى و بوونى چه‌ندین شاهید كه‌ جه‌خت له‌ ساخته‌كارى ده‌كه‌نه‌وه‌، پێویستى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى زیاتر كردووه‌".

 

له‌ ئێستادا له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێت، به‌هۆى ساخته‌كارى و گۆڕینى ئه‌نجامه‌كان و دزینى ده‌نگى لایه‌نه‌كان.

 

هه‌ردوو حكومه‌ت و په‌ڕله‌مانى عێراقیش، لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان پێكهێناوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ساخته‌كارییه‌كان، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق-یش هه‌فته‌ى رابردوو دانى به‌وه‌دا نابوو كه‌ ئامێره‌كانى ده‌نگدان پێشێلكارییان تێداكراوه‌و بۆ تاقیكردنه‌وه‌ش به‌ ئاسانى له‌ ماوه‌ى دوو رۆژدا هاكیان كردوون.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure