فۆرمى ده‌نگدان
876 جار بینراوە 26/5/2018 12:32 PM

لیژنەی لێكۆڵینەوە لەراستییەكان: ئۆفیسی كۆمسیۆن لەئوردن هەوڵی لەناوبردنی هەزاران فۆرمی دەستكاریكراو دەدات



سنور ميديا 

لیژنەی لێكۆڵینەوە لە راستی هەڵبژاردنەكان لەپەرلەمانی عێراق، حكومەتی عێراق، دەسەڵاتدارانی ئوردن و نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان ئاگادار دەكاتەوە لەبونی هەوڵێك لە ئۆفیسی كۆمسیۆن لە عەمان بۆ لەناوبردنی هەزاران فۆرمی دەستكاریكراو، بەمەبەستی شێواندنی راستییەكان و شاردنەوەی ئەو ساختەكارییەی لەوێ رویداوە.

 

بەپێی ماڵپەری (سومر نیوز)، عادل نوری، سەرۆكی لیژنەكە بەیاننامەیەكی لەبارەی پرسی ئۆفیسی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە لە ئوردن ئاڕاستەی حكومەتی عێراق، ئوردن، نێردەی نەتەوە یەكگرتوە لەعێراق(یونامی) و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنی كردوە.

 

عادل نوری لەبەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەداوە داواتان لێدەكەن كە بەرێكاری توندو هەڵبستن بۆ چاودێریكردنی ئەو ئۆفیسەی كۆمسیۆن لە عەمان و رێگریكردن لە ساختەكاران بۆ لەناوبردنی هەر فۆرم یاخود دۆسیەو بەڵگەیەكی پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

 

هێمای بۆ ئەوە كردوە كە چەند زانیارییەكی نیمچە پشتڕاستكراوەیان پێگەیشتوە لەبارەی بونی چەند هەوڵێكی چەند كارمەندێكی دەسەڵاتداری ئەو ئۆفیسەی كۆمسیۆنەوە بۆ لەناوبردنی هەزاران فۆرمی دەستكاریكراو بۆ شێواندنی راستی و شاردنەوەی هێڵەكانی ساختەكاری و ئەو دەستكاریكردنەی لە هەڵبژاردنەكاندا لە ئوردن رویداوە.

 

داواشی لە حكومەتی عێراق كردوە هەوڵەكانی چڕبكاتەوە بۆ خێراكردنی ناردنی لیژنەیەكی هاوبەش لە هەردو لیژنەی لێكۆڵینەوە لە راستیەكانی پەرلەمان و هەروەها لیژنەی لێكۆڵینەوە لەراستییەكانی حكومەت بۆ عەمان بۆ پاراستنی ئەو فۆرم و بەڵگانەو لێكۆڵنەوە لێیان و هەروەها لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو كەسانەی گومانی دەستكاریكردنی ئەو فۆرمانەیان لێدەكرێت.

 

داواشی لە دەسەڵاتی ئەمنی و چاودێریی لە ئوردن كردوە چاودێرییەكانیان لەسەر ئۆتێل رۆیال و ئۆفیسی كۆمسیۆن چڕبكەنەوەو سەرنجیان لەسەر جوڵەی كارمەندانی ئۆفیسەكە بێت.

 

جەختیشی كردۆتەوە كە قۆناغی باشیان لە لێكۆڵینەوەكانیاندا بڕیوەو چەند بەڵكەو دیكۆمێنتێكیان بۆ ئیدانەكردنی ئەو كەسانەی كە هەڵساون بە دەستكاریكرن و سەختەكاری و پێشێلكاری لە هەڵبژاردنەكەدا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure