هۆشيار زێبارى
1112 جار بینراوە 26/5/2018 11:47 AM

له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كان هۆشيار زێبارى ده‌ترسێت و هۆشدارى ده‌دات



سنور ميديا

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵ هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن و ده‌ڵێت، پێویسته‌ رێگرى له‌و هه‌وڵانە بكرێت.

 

زێبارى له‌ پۆستێكیدا، له‌ په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ فه‌یسبووك، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌،"ئێستا كۆمەڵێك هەوڵی مەترسیدار هەیە، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى په‌ڕله‌مانى عێراق".

 

هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى"پێویستە رێگری لەو هەوڵە بكرێت، بۆ ئەوەی عێراق تووشی كێشە نەبێت‌".

 

ئه‌و وتانه‌ له‌ كاتێكدایه‌، له‌ ئێستادا له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێت، به‌هۆى ساخته‌كارى و گۆڕینى ئه‌نجامه‌كان و دزینى ده‌نگى لایه‌نه‌كان.

 

هه‌ردوو حكومه‌ت و په‌ڕله‌مانى عێراقیش، لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان پێكهێناوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ساخته‌كارییه‌كان، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتیمانى عێراقیش هه‌فته‌ى رابردوو دانى به‌وه‌دا نابوو كه‌ ئامێره‌كانى ده‌نگدان پێشێلكارییان تێدا كراوه‌و بۆ تاقیكردنه‌وه‌ش به‌ ئاسانى له‌ ماوه‌ى دوو رۆژدا هاكیان كردوون.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure