سنور ميديا
539 جار بینراوە 25/5/2018 10:16 PM

حه‌وته‌مین په‌نابه‌ر له‌ دوورگه‌كان گیانى له‌ده‌ستدا یه‌كێك له‌و په‌نابه‌رانه‌ش به‌ڕه‌گه‌ز كورد بووه‌



سنور ميديا_ هه‌ژار ته‌ها

ئاژانسى هه‌واڵى ئێس بى ئێسى ئوسترالى بڵاویكرده‌وه‌ په‌نابه‌رێكى تر له‌ دوورگه‌ى مانوسى پاپانیوگینیا گیانى له‌ده‌ستداوه‌.


به‌ ووته‌ى به‌رپرسانى پۆلیسى ئه‌و دوورگه‌یه‌ ، ئه‌و په‌نابه‌ره‌ به‌ ڕه‌گه‌ز موسوڵمانى ڕۆهنگیای میانماره‌ و پێده‌چێت هه‌وڵى خۆكوشتنى دابێت چونكه‌ له‌ پاسێكه‌وه‌ خۆى خستووه‌ته‌وه‌ خواره‌وه‌ كه‌ له‌ كاتى ڕۆشتندا بووه‌.


په‌نابه‌رێكى كوردیش كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادارى بارودۆخى ئه‌و په‌نابه‌ره‌یه‌ له‌ تویتێكدا ده‌ڵێت ئه‌و په‌نابه‌ره‌ بۆماوه‌یه‌كى دورودرێژ كێشه‌ى ته‌ندروستى هه‌بووه‌.

 

په‌نابه‌رانى دوورگه‌ى مانوسى پاپانیوگینیا و ناورۆ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ پێشتر ویستویانه‌ به‌ قاچاخ و به‌به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكه‌ن به‌ڵام ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ى ئه‌و كه‌مپانه‌ كراون و هه‌رگیز له‌ ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن. ئه‌م سیاسه‌ته‌ش بووه‌ته‌ جێگه‌ى نیگه‌رانى ڕێكخراوه‌كانى داكۆكیكار له‌ مافى په‌نابه‌ران و به‌ پێشێلكارى مافى ئه‌وانى ده‌زانن.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure