سنور ميديا
304 جار بینراوە 25/5/2018 10:11 PM

لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر بڕینى خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌كانى په‌نابه‌ران هاته‌ ده‌نگ



سنور ميديا _ هه‌ژار ته‌ها

رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى له‌ دواهه‌مین هه‌ڵوێستیدا له‌ به‌رامبه‌ر له‌ بڕینى خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌ ده‌روونیه‌كان بۆ په‌نابه‌ران له‌ دوورگه‌ى مانوسى پاپانیوگینیا له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئوسترالیاوه‌ ڕایگه‌یاند حكومه‌تى ئوسترالیا ده‌یه‌وێت له‌و قه‌یرانه‌ خۆى بدزێته‌وه‌ كه‌ هه‌ر خۆى له‌و دوورگه‌یه‌ دروستى كردووه‌و هه‌نگاوه‌ش به‌ سیاسه‌تێك له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات كه‌ قابیلى لێكدانه‌وه‌ نییه‌.


هه‌ڵوێسته‌كه‌ى ئه‌و ڕێكخراوه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا په‌نابه‌رێك له‌ دوورگه‌ى مانوس كۆتایى به‌ ژیانى خۆی هێنا و به‌شێك له‌ په‌نابه‌رانیش ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ بۆ ماوه‌یه‌كى دورودرێژ كێشه‌ى ته‌ندروستى هه‌بووه‌.


په‌نابه‌رانى دوورگه‌ى ناورۆ و پاپانیوگینیا ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ پێشتر ویستویانه‌ به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكه‌ن به‌ڵام ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ى كه‌مپه‌كانى ئه‌و دوو دوورگه‌یه‌ كراون و هه‌رگیز له‌ ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن.


سه‌رچاوه‌ : ماڵًپه‌رى هه‌واڵى گاردیان

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure