سنور ميديا
883 جار بینراوە 24/5/2018 01:16 PM

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە



سنور ميديا 

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، كۆتایی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ وەرگرتنی تانەكان لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

 

لەراگەیەندراوێكدا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، "31ی ئایار دوا وادەیە بۆ وەرگرتنی تانەی لایەنەكان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق".

 

12ی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، كاندیدو قەوارەكان كێبڕكێی بەدەستهێنانی 329 كورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق-یان كرد، بەڵام شەش لایەنی سیاسی هەرێم رایدەگەیەنن، بەهۆی دەستكاریكردنی دەنگەكانەوە لەلایەن دوو حزبی دەسەڵاتدارەوە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكە رەتدەكەنەوە.

 

بەپێی ئەنجامە فەرمییەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا جیاوازی زۆر لە دەنگی لایەنەكانی هەرێمی كوردستاندا هەیە لە هەرسێ پارێزگاكانی هەرێم، دەنگی شەش لایەنی سەرەكی هەرێم چووە بۆ چەند هێزێكی دیكەو هاوپەیمانی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو و بزووتنەوەو شیوعی رایدەگەیەنن "بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان دەنگەكانی هەژماركردووەو ئەنجامەكان پێچەوانە بوونەتەوە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure