سنور ميديا |
8613 جار بینراوە |
23/5/2018 11:56 AM |
|
پێده‌چێت سبه‌ى موفاجه‌ئه‌كه گه‌وره‌كه له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان رووبدات
سنور ميديا
موسه‌نا ئه‌مین، سه‌رۆكى فراكسيۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، گروپێكى ١٦٥ كه‌سی له په‌رله‌مانتاران پێكهاتوون، بۆ كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر ساخته‌كارییه‌كان و دەرکردنی یاسای هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنە ساختەکە.
له نوسینێكدا موسه‌نا ئه‌مین، بڵاویكردووه‌ته‌وه،"لەرۆژانی رابردوو لە بەغدا هەوڵێکی زۆرماندا ئێمە نوێنەرانی هەر چوار حزبی(یەکگرتوو، گۆڕان، کۆمەڵ، هاوپەیمانی) لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، نەتەوە یەکگرتووەکان، سەفارەتی ئەمه‌ریکا، بەریتانیا، سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆک کۆمار، بۆ ريسواکردنی تەزویر و هەڵوەشاندنەوەی".
به‌وته‌ى ئه‌و، ئێستا گروپێکیان پێکهێناوە زیاتر لە ١٦٥پەرلەمانتاری تێدایە بۆ بەستنی دانیشتنێکی پەرلەمان"بۆ دەرکردنی یاسای هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنە ساختەکە و لێپێچینەوە لە تاوانباران رەنگە بۆ ئەوە، لە دانیشتنێکدا سبەی نیسابی یاسایی تەواو ببێت".
"هەرچیمان پێ بکرێت بۆ ریسواکردنی ئەو کارە و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکان دەیکەین، تا زیاتر بەدوای ئەم باسەدا بچیت بەڵگەی زەق و رونتر لەسەر ئەو کارە قێزەونە دیار دەبێت، شاردنەوەی زۆرێک لە فلاشمیمۆرییەکان و، نەدانی وێنەی دەنگی سندوقەکان و، رازینەبوون بۆ هیچ ڕێژەیەکی بەدەست ژماردن، بەڵگەی سەد لە سەدن و بەڵگەی تری ناوێت"موسه‌نا ئه‌مین ده‌ڵێت.
ئه‌وه له كاتێكدایه له هه‌رێمى كوردستان، هه‌ر شه‌ش لایه‌نى، هاوپه‌یمانى، گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو، بزوتنه‌وه، شیوعى، كۆى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، هاوكات چه‌ند لایه‌نێكى دیكه‌ى عێراقیش پرۆسه‌كه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، به‌هۆى بوونى ساخته‌كارى و گۆڕینى ئه‌نجامه‌كان.