سنور ميديا
953 جار بینراوە 16/5/2018 05:52 PM

كۆمسیۆن واده‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌نجامی‌ كۆتایی هه‌ڵبژاردنی‌ راگه‌یاند



سنور ميديا 

كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه‌ و ژیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌، ئاشكراشیكرد كه‌ له‌ دوو رۆژی‌ داهاتوودا ئه‌نجامی‌ كۆتایی هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق راده‌گه‌یه‌نن.

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌ به‌غدا رایگه‌یاند كه‌ "له‌ كه‌ركوك هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌ندامانی‌ كۆمسیۆن ده‌كرێت هه‌ندێك له‌ كارمه‌نده‌كانمان له‌ كه‌ركوك وه‌ك بارمته‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون".

 

وتيشى "له‌ كه‌ركوك لایه‌نێكی‌ سیاسی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتنی‌ له‌ كارمه‌ندانی‌ كۆمسیۆن كردووه‌".

 

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "تا ئێستا 166 وێستگه‌ له‌ كه‌ركوك ئه‌نجامی‌ ده‌نگدانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق نه‌ناردووه‌".

 

وتیشی‌: "داوا له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌ندامانی‌ كۆمسیۆن له‌ هه‌ڕه‌شه‌كان بپارێزێت".

 

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ سه‌ربه‌خۆیی خۆیان پاراستووه‌ و جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "نابێت كۆمسیۆن بخرێته‌ژێر كاریگه‌ری‌ ململانێی‌ سیاسییه‌وه‌".

 

كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان راشیگه‌یاند كه‌ "دوو رۆژی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ كۆتایی هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌یه‌نین".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure