سەعید كاكەیی
1489 جار بینراوە 16/5/2018 04:50 PM

دواجار سه‌عيد كاكه‌يى هاته‌ ده‌نگ



سنور ميديا 

سەعید كاكەیی، ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، پارێزگاری لە دەنگی دەنگدەران دەكەن و داواش دەكات دەنگەكان بە دەست هەژمار بكرێنەوە.

 

ئەمڕۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەعید كاكەیی ئاماژەی بەوەكرد، "شەش لایەنی سیاسی داوای دووباركردنەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن".

 

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەوەی گومان نەمێنێت پێویستە دەنگەكانی هەڵبژاردنەكانی 12ی ئەم مانگە بە دەست هەژماربكرێنەوە، بۆ ئەومەبەستەش داوا دەكەین دەنگەكان بە دەست هەژمار بكرێنەوە.

 

بەپێی ئەو ئەنجامە سەرەتاییانەی بڵاوكراونەتەوە جیاوازی زۆر لە دەنگی لایەنەكان هەیە، و دەنگی شەش لایەنی سەرەكی هەرێم چووە بۆ چەند هێزێكی دیكەو هاوپەیمانی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو و بزووتنەوەو شیوعی رایدەگەیەنن "بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان دەنگەكانی هەژماركردووەو ئەنجامەكان پێچەوانە بوونەتەوە".

 

سەعید كاكەیی وتیشی، "تا ئێستا داواكاری هەژماركردنەوەی دەنگەكان لە هەڵبژاردنەكاندا كە لەلایەن شەش لایەنی سیاسی هەرێمەوە پێشكەشكراوە قبوڵ نەكراوەو دەبوایە پێشتر داوای ئەو لایەنانە لەبەرچاو بگیردرایە".

 

دووشەممەی رابردوو هەر شەش لایەنی، هاوپەیمانی، گۆڕان، كۆمەڵ، یەكگرتوو، بزوتنەوە و شیوعی، دوای كۆبوونەوەیان بڕیاریاندا بە توندی كۆی پڕۆسەی هەڵبژاردن رەتبكەنەوەو داوایان كرد بە زووترین كات هەڵبژاردنەكە دووبارە بكرێتەوە.

 

ئەو شەش لایەنە ئاماژەیان بەوەشكردووە، "ئەنجامە بەراییەكان و كۆی پڕۆسەی هەڵبژاردن بە تەواوی رەتدەكەینەوە، بەهۆی زەوتكردنی ئیرادەی جەماوەری كوردستان و دزینی دەنگەكانیانەوە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure